نەوا-
چالاكوانێكی كاروباری پەنابەران دەڵێت، بەلەمێكی پەنابەران بە 90 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجەدا پەكی كەوت.
ڕەنج پشدەری چالاكوانی كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بەلەمێكی كۆچبەران كە تەواوی سەرنشینەكانیشی خەڵكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، دوای ئەوەی لە دەریای ئیجەدا پەكی كەوت لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە ڕزگاركران.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆچبەرەكان خەڵكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانن كە ویستویانە بەرەو ئەوروپا بچن.
ئاشكراشیكرد، كۆچبەرەكان لەلەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە ڕزگاركران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنی سەلامەت.