نەوا-
سەرۆكی كوتلەی حقوق لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای رونكردنەوە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات تایبەت بە كشاندنەوەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی.
سعود ئەلساعدی سەرۆكی فراكسیۆنی حقوق لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە، داوای بەڵگەنامەیەكی دەستوری و یاسایی كردوە كە بەشی یاسای ئەمیندارێتیەكە هەستاوە بە داوای كشاندنەوەی پرۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی شەعبی كە پێشتر خودی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر داوەو لە مانگی 5/2024 دا رەوانەی پەرلەمانی كردوە.
هەر لە نامەكەی سەرۆكی كوتلەی حقوقدا داواكراوە كە هۆكارەكان و بیانوەكانی كشاندنەوەی پرۆژە یاساكەی بۆ رونبكەنەوە، چونكە ئەو پرۆژەیە دووجار لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی بۆ كراوە، بەڵام دواتر بەنوسراوێك بەپەلە داوا كراوە پرۆژەكە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.