نەوا-
هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە و داوا لە شۆفێران دەكات، هەر شۆفێرێكتان بینی سەرپێچی تۆرمار كرد ڤیدیۆی سەرپێچیەكە بكەن و و بۆمان بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندوە، هاوكارمانبن بۆ كەمكردنەوەی سەرپێچیەكانی هاتوچۆ و داواتان لێدەكەین كە هەر شۆفێرێك سەرپێچی رێنماییەكانی هاتوچۆی كرد، ڤیدیۆی سەرپێچییەكە تۆمار بكەن و بۆمان بنێرن بۆ ژمارە تەلەفونی )07771631988( لە واتسئەپ و ڤایبەر یاخود لەكاتی سەرپێچییەكەدا راستەوخۆ پەیوەندی بە هەمان ژمارەوە بكەن.
باسی لەوەشكرد، ئامانجیان كەمكردنەوەی سەرپێچییەكان و پاراستنی سەلامەتی گشتی لە رێگای هاوكاری هاووڵاتییانەوەیە.
هاتوچۆی هەڵەبجە، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە بەهەموو شێوەیەك ناو و ناونیشانی كەسەكە پارێزراو دەبێت و پێویستە ئەو سەرپێچیانەی كە تۆمار دەكرێن هیچ وتە و كردارێكی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت.