نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەل تاوەباران و بروسكە لەزۆربەی ناوچەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری كەش، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەل تاوەباران و بروسكە لەزۆربەی ناوچەكاندا، هەندی كات پێشبینی لیزمە باران و تەرزە دەكرێت، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری دابارین لاواز دەبێت. هەروەها پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 – 4 پلە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
هەروەیها،، سبەی سێشەممە كەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی سنوریەكان هەوری تەواو دەبێت و لەكاتەكانی بەیانی تاكو دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لاواز هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20پلەی سیلیزی
دهۆك 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی