نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرەكانە و وادەكەش درێژ ناكرێتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشكێشكردنی لیستی بەربژێرەكانی هاوپەیمانی و پارتەكان، كە بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن، وادەكە كۆتاییە و درێژ ناكرێتەوە.
بە وتەی جومانە غەلای، زۆربەی كات هاوپەیمانی و پارتەكان لە دوایین رۆژ و كاژێرەكاندا، لیستی بەربژێرەكانیان رادەست دەكەن.
بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، ئەرۆ پێنجشەممە پشووی فەرمییە لە تەواوی عێراقدا، بەڵام وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، كۆمیسیۆن دەوام دەكات و پشوەكە ئەوان ناگرێتەوە و لیستی بەربژێرەكان وەردەگرن.