نه‌وا-زاگرۆس نانه‌كه‌لی
ئاسۆ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌رزشكاری دێرین و میدیاكاری وه‌رزشی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه.
ئاسۆ حه‌سه‌ن ده‌رچوی په‌یمانگای پزیشكییه و ساڵی 1982 بۆته یاریزانی تۆپی ده‌ست، ساڵانی 1988و1989 له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی لاوانی عیراق یاری كردوه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵی 1993 بۆته په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سلێمانی و پاشان به‌رنامه‌ی شه‌وباش وه‌رزشی له هه‌مان كه‌ناڵ پێشكه‌شكردوه، هه‌روه‌ها بابه‌ته وه‌رزشییه‌كانی له رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاوكردۆته‌وه و ساڵانی 1997 تا 2006 به‌رنامه‌ی وه‌رزش24ی پێشكه‌شكردوه.