وەزارەتی دارایی عیراق رونكردنەوە لەسەر دواكەوتنی موچەی خانەنشینان دەدات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق دەستیكرد بەئەنجامدانی رێوشوێنەكانی دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی خانەنشینان.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاریی وەزارەتەكەیان دەستیكردوە بە خەرجكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئابی 2025.
ئاماژەشیكردوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاریی رێوشوێنەكانی پارەداركردنی بڕی بودجەی رەوانەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردوە بۆ خەركردنی موچەكانی خانەنشینان.
وەزارەتی دارایی رونیشكردوەتەوە، دواكەوتنی خەرجكردنی موچە بەهۆی پشوی كۆتایی هەفتەوە بوە كە بانكە دەرەكیەكان بڕی پارەی نەوتی فرۆشراویان درەنگ رەوانە كردوە ئەمەش هۆكاری دواكەوتنی پرۆسەی ناردنی پارەكە بوە كە تەنها لە رۆژانی فەرمیدا ئەنجام دەدرێت، دڵنیاییش دەدەن موچە تا كۆتایی ساڵ گەرەنتی كراوە ئەو پڕوپاگەندانەش راست نین كە باس لە هەبونی كەمی پارەی كاش دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group