بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە نزیكەی 100 كەس لە كەرتی غەزە بونە قوربانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بەهۆی زنجیرەیەك هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەزە كوژران بەرزبوەوە بۆ 22 كەس.
ئەو ئاژانسانەی نێردراوانیان لەناو كەرتی غەزەدان زانیاریانداوە كە سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردوەتە سەر ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەزە بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەكانی دابەشكردنی یارمەتییە مرۆیییەكان كوژراون، هەروەها ژمارەیەك خانو و كەمپی ئاوارە فەڵەستینییەكان لە چەند ناوچەیەكی باكور، ناوەڕاست و باشوری كەرتەكە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان كراون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 22 كەس و 70ی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group