نەوا-
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا سەبارەت بە شەڕو پێكادانەكانی ئەم دواییە رایگەیاند: داوا دەكەن بەبێ رژانی خوێن لەڕێگای گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەن، چونكە سوریا شایەنی سەقامگیرییە.
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ئاماژەی بەو شەڕەكردوە كە لە سوەیداو منبج رویداو رایگەیاند: دیپلۆماسی باشترین رێگایە بۆ راگرتنی توندوتیژیی و دەستەبەركردنی چارەسەرێكی ئاشتیانەو بەردەوام، ئەمریكا شانازی دەكات بەنێوەندگیری بۆ دەستەبەركردنی چارەسەرێك لە سوەیدا، شانازییش دەكات كە لەگەڵ فەرەنسا بەشدارییان لەنێوەندگیری هاوبەشدا كردوە بۆئەوەی باكوری رۆژهەڵات دوبارە یەكبخرێتەوە لەگەڵ سوریای یەكگرتودا.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا وتوشیەتی، رێگای داهاتو رێگای سورییەكانە، داوا لەهەمو لایەنەكان دەكەن هێمنی بپارێزن و لەڕێگای گفتوگۆو بەبێ رژانی خوێن كێشەكان چارەسەر بكەن، سوریا شایەنی سەقامگیرییەو سورییەكانیش شایەنی ئاشتین.