"نیوزلەندییەك منداڵەكەی لەناو جانتایەكی سەفەركردندا بەجێدەهێڵێت"

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژنێكی نیوزلەندی بەهۆی ئەوەی منداڵەكەی لەناو جانتایەك سەفەركردندا بەجێهێشت دەستگیركرا.
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردوەتەوە، ژنێكی نیوزلەندی بەتۆمەتی پشتگوێخستنی منداڵەكەی دەستگیركراوە ئەمەش دوای ئەوەی شۆفێری پاسێك كچێكی تەمەن دو ساڵانی بە زیندویی لەناو جانتایەكی سەفەركردندا دۆزوەتەوە.
لەبارەی چۆنیەتی ئاشكرابونی منداڵەكەوە باسكراوە كە شۆفێری پاسەكە لەكاتی وەستانیدا سەرنجی جوڵەی ناو جانتاكەی داوە، هەروەها سەرنشینێكیش داوایكردوە جانتای ناو پاسەكە بپشكنرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو كە كاتێك شۆفێرەكە جانتاكەی كردوەتەوە منداڵەكەی تیادا دۆزیوەتەوە كە لە پلەیەكی گەرمی بەرزدا جێهێڵراوە بەڵام هیچ زیانێكی پێنەگەیشتوە، پاشان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەو دواتر دایكەكە دۆزراوەتەوەو دەستگیركراوە بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان و پشتگوێخستنی. 









شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group