بەڕێوەبەری سۆمۆ: هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەست نەكردووین

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەست نەكردوون و هەموو ڕێكارەكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە تەواو كراون.
عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، سۆمۆ هەموو ڕێوشوێنەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوە تەواو كراوە و ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕە نەوتێك كە هەرێمی كوردستان ڕادەستی بكات.
سەبارەت بە هەواڵانەش كە دەربارەی بەقاچاخبرنی نەوت لە ڕێی بەندەرەكانی بەسڕەوە بڵاوكرابوونەوە، بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕایگەیاند، بەندەرەكانی عێراق لەژێر چاودێریی ورددان و هیچ چالاكییەكی قاچاخچێتییان تێدا ناكرێت.
ڕاشیگەیاند، ئێستا هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە لە نێوان سێ ملیۆن و 350 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group