فرۆشی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا لە مانگی تەمموزدا سەرلەنوێ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی گەشەسەندنی فرۆش لە ئۆتۆمبێلی كارەباییدا.
ئاژانسی فیدراڵی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل رایگەیاندوە، كۆی ژمارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە ئەڵمانیا لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە 264 هەزار و 802 كەس كە بەراورد بە ساڵی رابردو بەڕێژەی 11% زیادیكردوە، هۆكاری بەرزبونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبێل لەو وڵاتەدا بەهۆی بەردەوامی گەشەسەندنی فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەباییەوە بوە.
لەوبارەیەوە باس لەوەشكراوە، زیادبونی فرۆش لە مانگی تەمموز بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەرییە سەرەكییەكانی رێسا نوێیەكانی مۆڵەتدانی ئەوروپی، بازاڕەكەش بەهۆی خواستێكی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری SUV بەڕێژەی 24% سەرلەنوێ بەرزبوەتەوە، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی كە فرۆشتنیان بەڕێژەی 58% لە چاو ساڵی رابردودا زیادیكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group