مێدڤیدیڤ: كشانەوەمان لە سیستمی موشەكی راستییەكی نوێیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دیمتری مێدڤیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئاماژەی بەوە كرد، كشانەوەی وڵاتەكەی لە راگرتنی پەیوەست بە سیستمی موشەكی مەودا ناوەندو كورت ڕاستییەكی نوێیە.
مێدڤیدیڤ پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردوەتەوەو هەڵسەنگاندنی بۆ راگەیاندنەكەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا كردوە لەبارەی ئەوەی چیدیكە پابەند نابن بەڕاگرتنی سیستمی موشەكی مەودا كورت و ناوەندو لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، ئەو هەنگاوە دەرەنجامی سیاسەتە دژە روسییەكانی وڵاتانی ناتۆیە، ئەمە راستییەكی نوێیە كە پێویستە هەمو ركابەرەكانیان لەبەرچاوی بگرن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەو ركابەرانە پێویستە چاوەڕوانی هەنگاوی زیاتر بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group