نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بانگەوازێكدا، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ”ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەكەمان دەكەینەوە ماوەیەكە باندێك پەیدابوون هەڵدەستن بە داونلۆدكردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی كەوا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردن وەك (سناپ چات ، فەیسبووك ، ئینستاگرام ..) بە گشتی (public) دادەندرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوباندە دوای داونلۆدكردنی ئەوەی مەبەستیانە، دواتر هەڕەشە لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەكە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، و بە پێچەوانەوە بڵاوی دەكەنەوە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوە و دەستكاریكردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆكان، دوور لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی.
پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەكات "خۆیان بپارێزن لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەكانتان ، بە شێوەی گشتی (public) لە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێكی لەم چەشنە دەتوانن سەردانی نوسینگەكانی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بكەن.