كەشناسی: پلەكانی گەرما دەست بە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دەست بە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە18-8، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم.
هەروەها، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ سێشەممە19-8، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
كەركوك: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group