نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی ئەو سكاڵایەتی رەتكردەوە كە لەسەر زیادكردنی نرخی كارەبا لەهەرێمی كوردستان تۆمار كرابو.
لعومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان كە سكاڵاكەی تۆمار كردبو لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، ئامادەی یەكەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی بون سەبارەت بە داواكەیان لەسەر گرانكردنی نرخی كارەبا بەناوی پرۆژەی روناكییەوە، دادگا بڕیاریدا بەڕەتكردنەوەی داواكەیان بەپاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگاكەدا نیە
ئاماژەشیكردوە، گرانكردنی نرخی كارەبا ستەمە لەخەڵك دەكرێت لەكاتێكدا كارەبا لەغازی خۆمان بەرهەمدەهێنرێت.