لە سنووری پێنجوێن زیاتر لە 40 دۆنم پوش و پاوان سووتا
10 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن (ناوشاخان) ئاگرێك كەوتەوە كە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 10 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەكە، دواتر لە لایەن كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێنەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراو كوژێنرایەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، هەروەها لە سنووری گوندەكانی (بێستان، هەنگەژاڵ) ئاگرێك كەوتەوەو بووە هۆی سوتانی 30 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەكە، دواتر مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوكاری بەرگری شارستانی پێنجوێن و ڕێكخراوی ملەكەوە و خەڵكی ناوچەكە تونرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت