نه‌وا
نرخی گه‌شتی عومره له هه‌رێمی كوردستان هه‌رزان ده‌بێت و نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ساڵانه 19 تا 20 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شتی عومره ده‌كه‌ن".
وه‌رزی گه‌شتی عومره به‌چڕی ده‌ستیپێكردووه و پشوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ فه‌رمانبه‌ران له پاڵ هه‌رزان بوونی نرخی گه‌شته‌كه و چه‌ند هۆكارێكی دیكه، له‌پشت زیادبوونی گه‌شتی عومره‌وه‌ن.
له نوسینگه و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره، چه‌ندین كه‌س سه‌رقاڵی ناونوسین و خۆتۆماركردنن بۆئه‌وه‌ی گه‌شتی عومره ئه‌نجام بده‌ن، نرخی عومره‌ش له‌مساڵدا له‌نێوان 700 بۆ 750 دۆلاری ئه‌مریكییه ده‌كاته (نێوان 840 بۆ 900 هه‌زار دیناری عیراقی).
عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌جید خاوه‌نی هه‌ردوو كۆمپانیای سعودیه و مسك ئه‌لحه‌ره‌م له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی "له‌م وه‌رزه‌دا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی شاری هه‌ولێر روویان له به‌جێگه‌یاندنی گه‌شتی عومره كردووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا و به‌تایبه‌ت له مانگی ئاداردا چه‌ندین رۆژ پشوو هه‌ن و ئه‌و هه‌له بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ عومره بڕۆن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "له‌مساڵدا نرخی عومره به‌گشتی به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو دابه‌زیوه ، واته نزیكه‌ی 200 بۆ 250 دۆلار له‌چاو ساڵانی تر كه‌متر بوه و نرخی گه‌شتی عومره له‌مساڵدا گه‌یشتوه‌ته 700 بۆ 750 دۆلار، له‌كاتێكدا له ساڵانی پێشودا نرخی ئه‌و گه‌شته له‌نێوان 900 بۆ 950 دۆلار بوه".
سه‌باره‌ت به هۆكاری دابه‌زینی نرخی عومره‌ش ده‌ڵێت "به‌گشتی نرخی هۆتێله‌كان له سعودیه دابه‌زیون و ئه‌وه‌ش وایكردوه ئێمه نرخه‌كان دابه‌زێنین، چونكه ئێمه له‌نێوان كۆمپانیاكاندا كێبڕكێ له‌سه‌ر نرخ ده‌كه‌ین".
وتیشی: "هه‌روه‌ها له‌ئێستادا كه‌مێك باری ئابووری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌تایبه‌ت چینی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان موچه‌كانیان گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهاتوه و باشتر بووه، بۆیه به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی ناتوانێت پرۆسه‌ی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نێت و به‌ریناكه‌وێت، ده‌چنه عومره".
سه‌باره‌ت به دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی عومره‌ش، عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌جید روونی ده‌كاته‌وه "هۆكاری دابه‌زینی نرخی عومره ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ سعودیه رسوماتی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ جاری دووه‌م ده‌چێت بۆ عومره، واته هه‌ر كه‌سێك له مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی 2016یان ساڵی 2017یاخود ساڵی 2018 ئه‌گه‌ر رۆیشتبێت بۆ عومره، ئه‌وا رسوماتی ده‌كه‌وێته سه‌ر و 535 دۆلاری خستوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی هه‌موو وڵاتانی دنیایه، بۆیه ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخی هوتێله‌كان دابه‌زن، چونكه كۆمپانیایه‌كی زۆریش كراوه‌ته‌وه و ركابه‌رایه‌تی زیاتر هاتووه‌ته‌كایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه".
گه‌شتی عومره له ئایینی ئیسلامدا یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام داده‌ندرێت، به‌ڵام حه‌ج فه‌رزه، عومره هه‌ر موسڵمانێك كه باڵق و عاقڵ بێت ده‌توانێت له‌هه‌ركاتێكی ساڵدا بێت ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام به باشتر زاندراوه ئه‌و كاره له وه‌رزی ره‌مه‌زاندا ئه‌نجامبدرێت.
به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتی حه‌جكردن له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند ساڵێكه له رێگه‌ی تیروپشكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و گه‌شته ده‌كه‌ن و هی وا هه‌یه چه‌ند ساڵێك چاوه‌ڕوان ده‌بن، بۆیه زۆرجار به‌شێك له‌وان له بری حه‌جكردن، گه‌شتی عومره ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی گه‌شتی عومره و نرخه‌كه‌شی، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "نرخی عومره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه دیاری ناكرێت، به‌ڵكو كێبڕكێی كۆمپانیاكان ئه‌و نرخه دیاری ده‌كات، به‌گشتیش له‌مساڵدا نرخی عومره له‌چاو ساڵانی پێشوتر كه‌متره".
وتیشی "هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی عومره له‌مساڵدا ئه‌وه‌یه نزیكه‌ی 700 بۆ 800 كۆمپانیا له سعودیه دامه‌زراون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئه‌وانیش هه‌ریه‌كێكیان بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی پێنج كۆمپانیا گرێبه‌ست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها پێیوایه هۆكاری دیكه له پشت كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شتی عومره‌یه و وتی "داشكاندنی نرخه‌كان بۆ راكێشانی گه‌شتیار و خه‌ڵكی زیاتره بۆ گه‌شتی عومره، كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی (ناس سعودیه) و هه‌روه‌ها كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان خۆیانه وایكردوه له‌مساڵدا نرخ له‌چاو ساڵانی تر كه‌متر بێت".
نه‌به‌ز ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 19 بۆ 20 هه‌زار كه‌س گه‌شتی عومره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه حاجی ده‌گوازنه‌وه.