نه‌وا
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا هۆشداری دایه خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه ده‌ره‌وه و توندوتێژی به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "هێزێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر پێكهێنراوه".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هۆشداری داوه‌ته خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه ده‌ره‌وه و توندوتێژی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن، به پێچه‌وانه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ناوچه‌كانی خه‌لانی، شه‌قامی ره‌شید، گۆڕه‌پانی وه‌سبه و پردی سنه‌ك به رووی هاتوچۆدا كراونه‌ته‌وه.