نه‌وا
به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له گۆڕه‌پانی خه‌لانی به‌غدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق بڵاویان كرده‌وه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه له گۆڕه‌پانی خه‌لانی به‌غدا گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان هاتوه‌ته ئاراوه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان لانیكه‌م خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و حه‌وتی تریش بریندابوون.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌ستیپێكردووه، زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و به هه‌زارانی تر برینداربوون.