نه‌وا
میدیا نزیكه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی توركیا داواده‌كه‌ن به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له سوریا، رۆژنامه‌ی "بێرگون" دابخرێت.
رۆژنامه‌ی "بێرگون"، كه سه‌ربه چه‌په‌كانی توركیایه، بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی "جه‌نگ هه‌ژاره‌كان شه‌هید ده‌كات و چه‌ند ملیۆن دۆلارێك بۆ زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان په‌یداده‌كات"، تیایدا ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له باكوری خۆرئاوای سوریا و ئیدلب ده‌گرێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا 36 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلاری خستۆته سه‌ر كۆمپانیای "بایكار"، كه سه‌لجوق بایره‌قدار-ی زاوای ئه‌ردۆغان خاوه‌ن و سه‌رۆكێتی، بۆ ده‌ستخستنی 6 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و جه‌نگانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڵیانده‌گیرسێنێت، هه‌ژاره‌كان شه‌هید ده‌كات و خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات.
بۆیه به‌شێك له میدیاكانی نزیك له ئاكپارتی و حكومه‌تی توركیا، داوا ده‌كه‌ن رۆژنامه‌ی "بێرگون" سزابدرێت و دابخرێت.