نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ كارمه‌ندێكی ئاسایش له فڕۆكه‌خانه‌كه تووشی كۆرۆنا بووبێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ھاتووه: "دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تووشبوونی كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل سه‌ر له به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تائێستا حاڵه‌تی تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه له ناو كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه بوونی نییه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، "به توندترین شێوه ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه ده‌كه‌ین، داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته به‌ر. بۆ راستی هه‌ر بابه‌تێك ته‌نها پشت به راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستین".