نه‌وا
پیاوێك له روسیا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر باڵكۆنی خانوه‌كه‌ی به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌یان كردبوو، پێنج كه‌سی كوشت.
پۆلیسی روسیا رایگه‌یاند، پیاوێك دوای ئه‌وه‌ی به ده‌نگی به‌رزی پیچنج كه‌س بێزار بووه، ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكردوون و هه‌ر پێنجیانی كوشتووه.
رونیشیكردۆته‌وه، شوێنی رووداوه‌كه گوندی ییلاتمای ناوچه‌ی ریازانه له 200 كیلۆمه‌تری باشوری رۆژئاوای مۆسكۆ، كه ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی كۆرۆناوه كه‌ره‌نتین كراوه.
ئه‌فسه‌رانی پۆلیس رایانگه‌یاندووه، ئه‌و پیاوه سه‌ره‌تا هۆشداری داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ دروست بووه له نێوانیان، به چه‌كی راو ته‌قه‌ی لێكردوون.
كوژراوه‌كان چوار پیاو و ژێك بوون و ده‌ستبه‌جی به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.