نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به‌رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كه‌مبوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، سادق جه‌عفه‌ر عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژنگه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه، له سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانیان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، بۆیان ده‌ركه‌وتووه بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی به‌ته‌واوی جێبه‌جێناكرێن و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاولاتیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان ده‌بینرێن.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئێستا هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رو له‌زیاد بون ده‌كات، دۆخه‌كه‌ش له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق داوای له‌فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ن و رێگه‌بگرن له‌چونه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان و كۆبونه‌وه‌یان له‌شوێنه گشتیه‌كان.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌زار و 530 حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 82 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 953 كه‌سیش چاكبوونه‌وه و بۆ خۆپارێزیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 24 ی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه.