جەمال كۆچەر: 250 هەزار كەس لە عیراقدا مانگانە دوو موچە وەردەگرن

20/04/2020 عێراق

نەوا
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق داتایەكی نوێ ئاشكرادەكات و دەڵێت "زیاتر لە 250 هەزار كەس لە عیراقدا مانگانە دوو موچە وەردەگرن، كە ساڵانە زیاتر لە 18 ملیار دۆلار لەسەر بودجە دەكەوێت".
جەمال كۆچەر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، قەیرانی ئابوری زۆر قورسە و كاریگەری لەسەر هەموو جیهان كردوە بەتایبەتی عیراق، ئەوەش بوەتەهۆی كورتهێنانی گەورە لە بودجەدا، هەربۆیە گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ ئەو كورتهێنانە و كەمكردنەوەی بەهەدەردانی پارەی گشتی دەستیپێكردوە.
وتیشی "بەپێی زانیارییەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 250 هەزار كەس لە عیراقدا دوو موچە وەردەگرن، تەنانەت هەندێك سێ‌ موچە و تا دەگاتە 5 موچەش وەردەگرن، ئەو موچەیەی وەریدەگرن لە ساڵێكدا 18 ملیار دۆلار لەسەر عیراق دەكەوێت".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە، دۆسیەی دوو موچە و زیاتر پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان هەیە بۆئەوەی ئەو كەسانە دیاری بكرێن، كە لە موچەیەك زیاتریان هەیە، بۆئەوەی ناچار بكرێن یەكێك لەو موچانە دیاری بكەن، كە هەیانە و ئەوانی دیكە ببڕن، ئەوەش بەشێكی كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group