په‌رله‌مانتارێك: ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان كێشه‌ بۆ مسته‌فا كازمی دروست ده‌كات

25/04/2020 عێراق

نه‌وا
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان، گه‌وره‌ترین كێشه‌ و ئاسته‌نگی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیه‌.
ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند، ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی پۆسته‌ وزارییه‌كان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر تێپه‌ڕبونی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كاندا كابینه‌كه‌ی كازمی له‌ په‌رله‌مانی عیراق تێپه‌ڕنابێت.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ مسته‌فا كازمی ته‌واوبوونی كابینه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ گفتوگۆ و دانوستاندایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌به‌خشین به‌ كابینه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group