نه‌وا
پاش 20 رۆژ له دیارنه‌مان و بڵاوبونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی زۆر، كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریای باكور له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وته‌وه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاش ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بدات و وتى "له‌كاتى گونجاو‌دا قسه ده‌كه‌ین".
ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى ناوه‌ندیى كۆریای باكور له هه‌واڵێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئون له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كى دروستكردنى په‌یینى كیمیایى له باشورى پیۆنگ یانگى پایته‌خت به‌شدارى كردوه و خۆى قردێله‌ی كردنه‌وه‌ى كارگه‌كه‌ى بڕیوه.
ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه ماوه‌ى 20 رۆژه كیم جۆنگ ئون له هیچ مه‌راسیمێكى فه‌رمى وڵاته‌كه‌یدا به‌شدارى نه‌كردوه به‌تایبه‌تى یادى 108 ساڵه‌ى له‌دایكبونى "كیم ئیل سۆنگ"ى باپیره‌ى، كه دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى كۆریاى باكوره و هه‌موو ساڵێك تێیدا ئاماده‌بوه.
دواى دیارنه‌مانی، گومانه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستى ناوبراو زیادیان كرد و ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كیم جۆنگ ئون نه‌شته‌رگه‌رى دڵ و ملوله‌كانى خوێنى بۆ كراوه و سه‌ركه‌وتو نه‌بوه و بێهۆشه، رۆژى هه‌ینیش تۆڕى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستیكه‌وتوه، 99% سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور مردوه، كه‌سایه‌تییه‌كى جیابوه‌وه له كۆریاى باكوریش هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردوه‌ته‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵى ده‌ركه‌وتنى كیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسی رۆژانه‌یدا وتى "پێمباشه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كه‌م و له‌كاتى گونجاو‌دا كۆمێنتمان ده‌بێت".