بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

18/03/2023

نەوا - 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەكانی گەرماش ئەمڕۆ دەست بە بەرزبوونەوە دەكەن و سبەینێ كەمێك دادەبەزنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەكانی باكووری  رۆژئاوای هەرێم.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما بەرز دەبێت بە  2 بۆ 4  پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشتر.
سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە هاتووە،  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەڕۆ، لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە دەست نزمبوونەوە دەكەن بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group