هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كرد

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژمارەیەك موچەخۆرو مامۆستای ناڕازی لەشاری كەركوك كە موچەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستانە دوای ئەوەی خۆپیشاندانیان كرد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە فشارێكی زۆر بڵاوەیان پێكرا.
ئەو مامۆستاو موچەخۆرانەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم نوسینگەی كەركوكی پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕی بەهۆی راگرتنی موچە لەلایەن حكومەتی عیراق و دواكەوتنی موچەكانیان.
ئەو خۆپیشاندەرانە لەسەرەتادا پلانیان دانابو كە لەبەردەم نوسینگەكەدا خێمە هەڵبدەن و تیایدا بمێننەوە تاكو داواكارییەكانیان جێبەجێ دەبێت، بەڵام لە رێگەی هێزێكی ئەمنییەوە بڵاوەیان پێكراو خێمەكەیان كۆكردنەوە.
یەكێك لەو مامۆستا كوردەی وەك ناڕەزایەتی چوبوە بەردەم نوسینگەی كەركوكی پەرلەمانی عیراق وتی: خێمە ئامرازێكە كە پەنایان بۆ بردوە، بەڵام ئەو شوێنە چۆناڵناكەن، بەم هەڵسوكەوتەش عەیبەیەكی تر دەچێتە سەر ئەم وڵاتەو ئەم دەسەڵاتەی ئێمە كە داوای مافی خۆمان دەكەین، بەڵام ئەوان بەوشێوەیە سوكایەتی دەكەن و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group