نەوا-
دابەشكردنی زەوی لە دەوروبەری هەولێر دەستیپێكردو سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری بەحركە تیروپشكیان بۆ كرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستیپێكردوەو لە قۆناغی یەكەمدا لەسنوری سەرۆكایەتی شارەوانی بەحركە بوە، پاشان لەسەرجەم شارەوانییەكانی دیكەی دەوروبەری هەولێر پرۆسەكە دەستپێدەكات.
لەلێدوانێكیشدا وەزیری شارەوانی رایگەیاند: لەم قۆناغەدا نزیكەی چوار هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەتەكان زەوی وەردەگرن، ساڵی رابردوش كاتێك بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران درا لەو كاتەوە هەمو دامودەزگاكانی وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بەردەوام لەكاركردندا بون و پرۆسەكە زۆر باش چوەتە پێشەوە، روانینیان بۆ هەمو ناوەكان كردوە كە لەسەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نێردراوە كە زیاتر لە 435 هەزار فۆڕم بوەو وردبینیان بۆ كراوە لەسەرجەم شارەوانییەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان.