سەرۆكایەتی هەرێم: پێویستە حكومەتی عیراق رێگری بكات لە هێرشە درۆنییەكان

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی خورمەڵەو سەرسنگ دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەن كە بە درۆن دەكرێنە سەر ژێرخان و ناوچە جیاجیاكان لەهەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا كێڵگەی نەوتیی لەناوچەكانی خورمەڵەو سەرسنگ بە ئامانج گیراون.
سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەشیكردوە، حكومەتی فیدراڵی عیراق پێویستە هەمو رێكارێكی بەپەلەو پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانەو دۆزینەوەی هێرشبەران و سزادانیان، ئەو هێرشانە سەقامگیری و سەروەریی وڵات و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی دەخەنە مەترسییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group