نەوا-
شاندێكی پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سنەیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كرد بەمەبەستی بەشداریكردن لە سێیەمین دیداری پارێزگا هاوسنورییەكان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، شاندی حكومەتی خۆجێی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتون لە پارێزگارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد لەچوارچێوەی سێیەمین دیداری پارێزگا هاوسنورییەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان شاندەكە لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ پارێزگارانی (ئازربایجانی رۆژئاوا، سنە، كرمانشا)بۆ دوو رۆژ چەندین دیدارو كۆبونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن لەپێناو بەهێزكردنی جوڵەو رەوشی بازرگانی و برەودان بە بواری كلتوری و پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان.