سەرۆكی سەندیكای كرێكاران: تائێستا 15 كرێكار گیانیانلەدەستداوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كرێكارێك لەسلێمانی بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی لەدەستداو سەرۆكی سەندیكای كرێكارانیش دەڵێت: ژمارەی گیانلەدەستدانی كرێكاران گەیشتوەتە 15 كەس.
عوسمان زیندانی سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: كرێكارێك لەكاتی كاركردندا بەهۆی بەركەوتنی ئامێرەكانی كاركردنی لەگەڵ تەزوی كارەبا گیانیلەدەستدا.
وتیشی: ئەم روداوانە بەهۆی كەموكورتییە لەشوێنی كارەكان و پێویستە یاسا رۆڵی خۆی بگێڕێـت، چونكە بەشێك لە خاوەن كارەكان لەپێناوی ئەوەی كارەكانیان بڕێكی كەمتری تێبچێت لایەنی سەلامەتی بۆ كرێكاران رەچاوناكەن و هەستی بەرپرسیارێتی و مرۆڤایەتی و یاساییان كەمە.
سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەكان دەریدەخەن لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا 15 كرێكار لە هەرێمی كوردستان بەهۆكاری جیاجیا لەشوێنی كاركردن گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group