لەسلێمانی ئامێرەكانی تۆماركردنی بومەلەرزە بە تۆڕی جیهانیەوە دەبەسترێنەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی یەكەی تۆماركردنی بومەلەرزە لەبەشی زانستەكانی زەوی‌ و نەوت لە زانكۆی سلێمانی دوای نۆژەنكردنەوەی كرایەوە.
زانكۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، یەكەی تۆماركردنی بومەلەرزە لەساڵی 2015 دامەزراوە لەساڵی 2025 جارێكی دیكە بە تازەترین‌ و پێشكەوتوترین ئامێر نۆژەنكراوەتەوە بەمەبەستی تۆماركردنی بومەلەرزەو بەستنەوەی بە هەمو یەكەكانی پڕۆژەی میزۆپۆتامیەن‌ و تۆڕی جیهانی بومەلەرزەوە.
هەرلەوبارەیەوە دێڤان عوسمان سەرۆكی بەشی زانستەكانی زەوی و نەوت رایگەیاندوە: ئامێرەكان لەلایەن لە زانكۆی ئەركانساز لە ویلایەتە یەككگرتوەكانی ئەمریكا دابینكراوەو لەلایەن یەكەی بومەلەرزەزانی بەغدا جێگیركراون و بەستراون، لەئێستاشدا ئەم یەكەیە بەردەوام حاڵەتەكانی بومەلەرزە تۆمار دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group