پرۆژەی هۆشیاری هاتوچۆ لە گەرمیان دەستیپێكرد

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پرۆژەی هۆشیاری هاتوچۆ لەگەرمیان دەستپێكردو بڕیارە سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بگرێتەوە.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، بە ئامادەبونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگرانی سەرپەرشتیار و ژمارەیەك لە سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان لەسنوری ناحیەی قۆرەتو، پرۆژەی سەلامەتی رێگاوبان، كوالیتی ئۆتۆمبێل، هۆشیاری هاتوچۆ لەگەرمیان دەستیپێكرد، پرۆژەكە بەسەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆو لەلایەن رێكخراوی لوتكەی تەندروستی كوردستان دەستیپێكردوەو بڕیارە لە سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامبدرێت.
ئەوەش راگەیەنراوە، لەمیانی چالاكییەكاندا پشكنین بۆ شۆفێری بارهەڵگرەكان كراو رێنمایی تەندروستی و هاتوچۆیان پێدرا، پرۆژەكەش لە هەرێمی كوردستاندا بۆ ماوەی 6 مانگ بەچالاكی جۆراو جۆر بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆو سەلامەتی شۆفێرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group