بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان - سلێمانی  بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان - سلێمانی  بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە 21ئەمرۆوە ەوە رادەگرین.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی كاری پاككردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو پڕۆژەكە لە كۆبوونەوەی لم و پاشماوەی گەشتیاران كە سەردانی سەیرانگەی دوكانیان كردووە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group