وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: خۆشحاڵین بە فراوانبونی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریكا و هەرێم

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێككەوتنی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ڕادەگەیەنێت .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە پۆستێكدا نوسیویەتی، دڵخۆشین دەبینین كە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان فراوانتر دەبن بە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم جۆرە هاوبەشییان بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق فراوانتر دەكەن و سوود بە گەلی هەردوولامان دەگەیەنن.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی دووشەممە 19ی ئەم مانگە، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە واشنتن، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو گرێبەستی گەورەی لە بواری وزەدا بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار، لەگەڵ دوو كۆمپانیای ناسراوی ئەمریكی، وێسترن زاگرۆس و HKN Energy، واژۆ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group