هەورامانی: كوردستان بەقەبارەیەكی زۆر گەورەتر لەسەر نەخشەی وزەی جیهانە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی لەبەرۆشكێی پارێزگای دهۆكەوە رۆیشتە ئەمریكا بۆ تەواوكردنی ئەوەی دەستپێكردوە.  
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرەڕای قەیران و موچە بڕین و تاقیكردنەوەی هەمو رێگایەك بۆ بێ هیواكردن، بەڵام بەهیواوە خەریكی داهاتوییەكی باشترە بۆ میللـەتەكەی.
دەشڵێت، بەر لەگەشتی بۆ ئەمریكا لەگەڕەكی بەرۆشكێی دهۆكەوە ماڵەكانی بەسەر دەكردەوەو پرسیاری كارەباكەیانی لێكردن، ئێستاش لە واشنتۆنە بۆ تەواوكردنی ئەوەی دەستیپێكردوە، ئێستا كوردستان بەقەبارەیەكی زۆر گەورەتر لەسەر نەخشەی وزەی جیهانە ئەمەش بەمانای پێگەیەكی گەورەترو داهاتویەكی گەشترە بۆ گەلەكەمان.
پێشتر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی بۆ ئەمریكا، لە رێورەسمێكدا لە ژوری بازرگانی لە واشنتۆن، سەرپەرشتی و چاودێری واژۆكردنی دوو رێككەوتننامەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و دوو كۆمپانیای ئەمریكی لەبواری وزەدا كردوە، لەلایەكی ترەوە وەك كاردانەوەیەكیش وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە، ئەو گرێبەستانەی واژۆكراون بەپێی دەستوری عیراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی پوچەڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group