نەوا-
گۆڕانكاری لە دوو پۆستی حكومی پارێزگای سلێمانی كرا و جێگری پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیان بۆ خواستن.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە، بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی گۆڕانكاری لە هەردوو پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و فەرماندەی لیوای دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكانی ئەنجام درا.
ئەوەش هاتووە: لەو گۆڕانكاریانەش عەمید – وشیار ئەحمەد، وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی و عەمید – پشتیوان تەها عەلی، وەك فەرماندەی نوێی دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دەست بەكاربوون.
لای خۆیەوە، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی هیوای بۆخواستن لە ئەركی نوێیان سەركەوتووبن.