بەهۆی هێرشێكەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی سەرسنگ وەستاوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمپانیای HKN ـی ئەمریكی لە بەیاننامەیەكدا پشتراستیكردەوە، رووداوێكی تەقینەوە لە كێڵگەی سەرسنگ روویداوە و بەو هۆیەوە ناچاربوون، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكە بوەستێنن.
 كۆمپانیاكە باسی لەوەكردوە، هەموو ستافی كێڵگەكە سەلامەتن و تیمی فریاگوزاری سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەكەن و هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە.
 ئاماژە بەوەشدراوە، رووداوەكە كاژێر 7:00 ـی بەیانی روویداوە و لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاری تەقینەوەكە دەكرێت.
HKNئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە كاردەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە و تاوەكو دڵنیا نەبنەوە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێناكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group