نەوا-
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئیدانەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان و پاڵاوگە نەوتییەكان دەكات.
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنیانەی ئەمدواییە دەكات كە لە سەرانسەری عیراقدا بە هەردو هێرشی درۆنی 14 و 15ی مانگی تەمموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی كێڵگە نەوتیەكانی خورمەڵەو سەرسەنگ لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا.
راشیگەیاندوە، پێویستە حكومەتی عیراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بكات بۆ رێگریكردن لە لایەنە چەكدارەكان بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بۆ سەر ئەو شوێنانە لەناو خۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە كە كۆمپانیا عیراقی و نێودەوڵەتییەكان وەبەرهێنانیان لە داهاتوی عیراقدا كردوە، ئەو هێرشانە قبوڵكراونین و هەڕەشەن بۆ سەر سەروەری عیراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم هەوڵەكانی عیراق بۆ سەرنج راكێشانی وەبەرهێنانی دەرەكی.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم راشیگەیاندوە، هانی حكومەتی عیراق دەدەین لێكۆڵینەوە بكات تا بزانێت كێ لە پەنای هێرشەكانەوەیەو روبەڕوی بەرپرسیارێتیان بكاتەوە.