نەوا-
حكومەتی غەزە رایگەیاند، بەهۆی رێگرییكردن لە گەیاندنی شیر بۆ منداڵان لەلایەن ئیسرائیلەوە، 40 هەزار منداڵی ساوا هەڕەشەی مردنیان لەسەرە.
حكومەتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی 150 رۆژە ئیسرائیل رێگا نادات شیر بۆ منداڵان بگەیەنرێتە كەرتی غەزە، لەئێستاشدا بەهۆی رێگرییكردن لە گەیاندنی شیر بۆ منداڵان لەلایەن ئیسرائیلەوە 40 هەزار منداڵی ساوا هەڕەشەی مردنیان لەسەرە.
حكومەتی غەزە داواشیكردوە كە دەروازەكان لە كەرتی غەزە بكرێنەوە بۆئەوەی بەپەلە یارمەتی مرۆیی بە تایبەتیش شیر بۆ منداڵان بگەیەنرێتە كەرتەكەیان.