نەوا-
لە هێرشێكی چەكداری لە تاوەرێكی هەوربڕ لە مانهاتنی نیویۆرك لە ئەمەریكا، پێنج كەس كوژران كە یەكێكیان پۆلیسە.
پۆلیسی نیوۆرك ڕایگەیاند: هێرشەكە لەناو باڵەخانەی 345ـی پارك ئەڤینیۆ بووە كە نووسینگەی ژمارەیەك كۆمپانیای دارایی گەورەی وەك بلاكستۆن و بارەگای سەرەكی تۆپی پێی ئەمەریكـیشی لێیە.
جیسیكا تیش بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرك ڕایگەیاند: هێرشكارەكە ناسنامەی ئاشكرا كراوە و تەمەنی 27 ساڵە، دانیشتووی لاس فێگاسە، نەخۆشی دەروونی هەیە.
جیسیكا ڕایدەگەیەنێت: هێرشكارەكە بە تەنیا هێرشەكەی كردووە و تا ئێستاش نازاندرێت بۆ ئەوەی كردووە، بەڵام لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستی پێ كردووە.
دەشڵێت: یەك لە كوژراوەكان، ئەفسەرێكی پۆلیسی نیوۆركە كە تەمەنی 36 ساڵە، پێشتر لە بەنگلادیشەوە كۆچی ئەمەریكای كردووە و باوكی دوو منداڵە.