نەتانیاهۆ و پوتن دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و داهاتوی سوریا تاوتوێدەكەن

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دۆسیەكانی سوریاو ئێرانی لەگەڵ ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا تاوتوێكرد.
لە پاش پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و روسیا ناوەڕۆكی گفتوگۆكانیان بڵاوكرایەوە كە لەبەشێكیدا راگەیەنراوە،  نەتانیاهۆ و پوتین دۆسیەكانی ئێران و سوریایان تاوتوێكردوە، هاوكات پوتن جەختیكردوەتەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردن لە یەكپارچەیی و پاراستنی خاكی سوریا.
باسلەوەشكراوە، سەرۆكی روسیا ئامادەیی دەربڕیوە هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆئەوەی لەڕێگای دانوستانەكانەوە چارەسەرێكی گونجاو بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بدۆزرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group