سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان: لەناوبردنی خەڵكی غەززە و برسی كردنیان ڕەوا نییە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: لەبەر چاوی هەموو جیهاندا، لەناوبردنی خەڵكی غەززە و برسی كردنیان بە هیچ شێوەیەك ڕەوایی پێ نادرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، ئەوان بە چاوێكی كراوەوە كارەساتەكانی داهاتوو دەبینن و ئاماژەی بەوەشدا كە پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كە ساڵانێكی زۆرە بەردەوامە، ئومێدەكان و دیپلۆماسی و بڕیار و یاساكانی نێودەوڵەتی تووشی ئاڵنگاریی كردووە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ڕاشیگەیاند، ناكۆكییەكان ئێستاش دەبنە هۆی قوربانیدان، لەناوبردنی جیلەكانی داهاتوو و بووەتە هۆی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهان.
باسی لەوەشكرد، چارەسەر ئاسانە، بەڵام پێویستی بە ئیرادە و رێبەرایەتییەكی بەهێز و درك پێكردنی ڕاستییەكان هەیە.
گوتێرێس ئاشكراشیكرد: لەبەر چاوی هەموو جیهاندا، لەناوبردنی خەڵكی غەززە و برسی كردنیان بە هیچ شێوەیەك ڕەوایی پێ نادرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group