نەوا-
فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تەبەق لە ناو ئاژەڵاندا.
سامر حەبیب خەفاجی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێتێرنەری عێراق بە ڕۆژنامەی الصباحی عێراقی ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان پلانێكیان بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی ئاژەڵ و بەرهەمەكانی لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان لەگەڵ توركیا داڕشتوە.
باسی لەوەشكرد، ژمارەیەك ڕێكاریان گرتوەتەبەر لەوانە هاتنە ناوەوەی ئاژەڵ تەنها بە بەڵگەنامەی تەندروستی ڤێتێرنەری باوەڕپێكراو دەبێت، لەگەڵ پاكژكردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە توركیاوە دێن بە دژە ڤایرۆس، لەگەڵ ئەوەشدا ڤێتێرنەرییەكانی موسڵ، كەركوك، سەڵاحەدین و دیالە بەچڕی چاودرێری بارودۆخەكە دەكەن.
لای خۆشیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە، تائێستا 240 حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆماركراوە كە 31ـیان گیان لەدەستداوە.