لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی باڵای ئەمنی دەگاتە هەولێر.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندوە، لە ماوەی رابردودا دوای هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی باڵا لە فەرماندە ئەمنییەكان لە بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو بەدواداچونی كرد، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 31/7 لیژنەیەكی تایبەتمەندی ئەمنی بگاتە هەولێر بۆئەوەی دەست بە لێكۆڵینەوە بكات لەبارەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group