نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئەو هەواڵ و لێدوانانە رەتدەكاتەوە كە بەناوی سەرچاوەی تایبەت و وەزیری داراییەوە بڵاودەكرێنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، ماوەیەكە چەندین میدیاو دەزگای راگەیاندن و پەیجی رۆژنامەوانی كەوتونەتە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بەناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەت لەوەزارەتی دارایی لەسەر پرسی موچەو داهاتی ناوخۆو كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، بۆ رای گشتی رون دەكەنەوە هەمو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو كراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەكی پەتییە، چونكە وەزیری دارایی و ئابوری نزیكەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەكی راگەیاندن نەداوەو هەر دەزگاو سایت و پەیجێكیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بكاتەوە ناچارن روبەڕوی یاسای بكەنەوە.