ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە كۆگاكانی سنووری تانجەرۆ رویدا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تیمەكانیان ئاگاداركرانەوە لە بوونی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە كۆگاكانی سنووری تانجەرۆ.
باسی لەوەشكرد، دەستبەجێ سەرجەم تیمەكانمان بە پێداویستی تەواوەوە زوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستكرا بە هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بوونی ماددەی خێرا گڕگرتوو، ئاگرەكە مەترسی بڵاوبوونەوەی خێرای هەبوو، بەڵام كارمەندە لێهاتوو و دڵسۆزەكانیان توانییان بە شێوەیەكی پیشەییانە ڕووبەڕووی ببنەوە و ڕێگری لە تەشەنەكردنی بكەن.
بەرگری شارستانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، خۆشبەختانە و پاش هەوڵێكی چڕ، توانرا ئاگرەكە بە تەواوی كۆنترۆڵ بكرێت و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و لە ئێستادا تیمەكانی لێكۆڵینەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكەن، لێرەوە سوپاسی هاوكاریی بەردەوامی هاووڵاتییان دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group