نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمای چەند ناوچەیەكی هەرێم دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە4-8، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، تەنها لەناوچە شاخاوییەكان كەمێك نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ سێشەممە5-8، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بەم شێوەیە:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
كەركوك: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی